ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ: پێویستیم بە گۆڵێکی لەمجۆرە هەبوو

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا دوای بردنەوەی یانەکەی لە دێربی تۆرین رایگەیاند پێویستی بەو گۆڵە هەبوو.

دۆن لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنوسانی گووت ” یارییەکی قورس بوو و خۆشحاڵم کە توانیمان بردنەوە بەدەست بێنین، من ماوەیەکی زۆر بوو بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵم نەکردبوو و پێویستی زۆرم بەم گۆڵە هەبوو و بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانم ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم “.

یۆڤێنتوس لە گەڕی 30ـی سێریائەی توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە تۆرینۆ بباتەوە و یەکێک لە گۆڵەکانی یوڤی رۆناڵدۆ بە لێدانی راستەوخۆ تۆماری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button