
یاریگا –
ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ، هێرشبەری مانچێستەر سیتی، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و نەبیستراو دەربارەی دین هاوسن، بەرگریکاری ریال مەدرید ئاشکرا دەکات، کە پێشانی دەدات ئەم یاریزانە چەندە متمانەی بە تواناکانی خۆی هەبووە پێش ئەوەی درێسی یانە شاهانەکە بپۆشێت.
سیمینیۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک هاوسن لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە بۆرنمسەوە کرد، لە رۆژەکانی سەرەتاییدا پێی گوتووە کە مانەوەی لە ئینگلتەرا زۆر ناخایەنێت.
کاتێک دین هاوسن گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمس واژۆکرد، گوتی ساڵی داهاتوو دەچمە ریال مەدرید، منیش پێم گوت پێویستە سەرەتا لە پرێمەرلیگ خۆت بسەلمێنیت و ناوبانگ بۆ خۆت پەیدابکەیت، چونکە بابەتەکە بۆ من ئاسان نەبوو و بۆ پێم وانەبوو بۆ ئەویش ئاسان بێت، بەڵام هاوینی دواتر پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و قسەکەی هێنایەجێ.
بەڵام ئەوەی سێمینیۆ وەکوو پەلەکردن دەیبینی، بۆ هاوسن تەنیا کات بوو، بەرگریکارە لاوەکە تەنیا یەک وەرزی بەس بوو بۆ ئەوەی سەرنجی چاودێڕانی ریال مەدرید رابکێشێت و خەونەکەی بەدیبهێنێت.
Semenyo reveals Huijsen ALWAYS KNEW he was joining Real Madrid 🤯
Watch our full episode now on YouTube and listen on all major audio platforms 🎧 pic.twitter.com/67lRbiqdwm
— All Out Football (@ItsAllOutFooty) April 20, 2026



