ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پێشهات: بریکارەکەی لیڤاندۆڤسکی بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە گەشت دەکات

پینی زەهاڤی دەچێتە ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی داهاتووی لە یانەکانی سێریا ئەی خۆی دەبینێتەوە و بریکارەکەی دەچێتە ئیتاڵیا.

لە ئیتاڵیا راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پینی زەهاڤی، بریکاری رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یوڤێنتوس بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی لە کۆتایی وەرزدا گەشتی ئیتاڵیا دەکات. بەگوێرەی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئەی سی میلانیش ئارەزووی گواستنەوەیئەو یاریزانە دەکات و چاوەڕێیە، رۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت هێرشبەرەکەی بارسا لە کۆتایی وەرزدا یانەکە جێبهێڵێت و ببێتە گرێبەستێکی نموونەیی بۆ لوچیانۆ سپالێتی، کە بەدوای یاریزانێکی بەئەزمووندا دەگەڕێت.

هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەزانێت کە دۆخەکە جدییە بەڵام دەیەوێت چاوەڕێ بکات و ئۆفەرە کەمکراوەکەی بارسێلۆنا ببینێت پێش ئەوەی بڕیار بدات، کە لانی کەم تاوەکوو کۆتایی مانگی نیسان ئەوە روونادات. یوڤێنتوسیش پێویستە داهاتووی دوشان ڤلاهۆڤیچ روون بکاتەوە، گرێبەستی هێرشبەرە سڕبییەکە لە کۆتایی وەرزدا تەواو دەبێت و حەز دەکات لە کارکردن لەگەڵ سپالێتی بەردەوام بێت، بەڵام بەپێی هەمان سەرچاوە، یانەکە پلانی نییە گرێبەستێکی نوێی بە بڕە پارەیەکی زیاتر پێشکەش بکات و لە رووی تێچوو و ئاستەوە بەدوای بژاردەیەکی هاوسەنگتردا دەگەڕێت.

ئۆفەرەکە بۆ لیڤاندۆڤسکی کەمتر دەبێت لە مووچەی ئێستای و پاداشتی دڵسۆزی لەخۆ ناگرێت کە لەم وەرزەدا داهاتەکەی زیادکرد. هەروەها یانەکە بیر لە ئەگەری گەڕانەوەی کۆلۆ موانی دەکاتەوە، کە ئێستا لە تۆتنهامە.

لیڤاندۆڤسکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یوڤێنتوس وەکوو سەرنجڕاکێشترین بژاردە دەمێنێتەوە بەهۆی ژمارە سەرنجڕاکێشەکانی لە گۆڵکردن و ئەو کاریگەرییە بەهێزەی کە هەم لە یاریگادا و هەم لە ژووری خۆگۆڕیندا دروستی دەکات. خانمەپیرەکە پێشوەختە ئەمەیان بە کەمپی یاریزانەکە راگەیاندووە، تەنانەت نوێنەرانی یانەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە یاریی پێشکۆتایی پاشکۆی مۆندیال لە وارشۆ بینەری بوون، کە تێیدا لە بردنەوەی 2-1 بەرامبەر ئەلبانیا، لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button