خوله‌کانی دیکە

پۆچەتینۆ گفتوگۆی لەگەڵ بەنفیکا کردووە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە

یاریگا – یانەی بەنفیکای پورتوگالی چاویان لەوەیە ڕاهینەر ماوریسیۆ پۆچەتینۆ پەلکێشی یانەکەیان بکەن و وەک ڕاهێنەری یانەکە دەستنیشانی بکە.

ڕاهێنەری ئێستای بەنفیکا، بڕونا لاگ بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە لەکۆتایی ئەم وەرزە. هەربۆیەش لەئێستادا یانەی بەنفیکا دەیانەوێت پۆچەیتینۆ ڕازی بکەن تا پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەرگرێت بۆ وەرزی داهاتوو.

پۆچەتینۆ لە ساڵی ڕابردووەوە کە لەلایەن تۆتهنامەوە دوورخرایەوە هیچ چالاکیەکی نەبووە. بەڵام بەپێی میدیاکانی پورتوگال، ئەو گفتوگۆی لەگەڵ یانە پوروگالیەکە کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، سەرەڕای ئەوەی ڕازیکردنی ڕاهێنەرێکی ئاوا قوڕسیشە بۆ یانەکە.

شایانی باسە، پۆچەتینۆ وەرزی ڕابردوو توانی تۆتنهام بگەیێنێتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و وەرزێکی تایبەتی بەڕێکرد، بەڵام سەرەتاکانی وەرزی ئەمساڵی بەخراپی دەستپێکرد و ئەوەبوو تۆتنهامیش لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە دووریان خستەوە و جۆزێ مۆرینهۆیان هێنا جێگای.

بابەتی زیاتر

Back to top button