ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزە کیکی سیتین دووربخاتەوە

یاریگا – هاتنی کیکی سیتین بۆ کامپ نو لە مانگی یەکی ئەمساڵ وەک گۆڕانکاریەکی گرینگ سەیر دەکرا، بەڵام تا ئێستا ڕاهێنەرەکە نەیتوانیوە وەک پێویست لە ئاست داواکاریەکانی یانەکە بێت.  هەربۆیەش بەرپرسانی ئیدارەی بارسێلۆنا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گۆڕینی سیتین لەکۆتایی وەرزدا، تەنها لەحاڵەتێکدا ڕاهێنەرەکە دوورناخەنەوە، ئەگەر ناوبراو چامپیۆنزلیگ یاخود لالیگا بباتەوە.

سیتین لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی گرتە دەست و شوێنی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی گرتەوە، بەڵام ئێستا زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن ڕاهێنەرەکە کۆنیڕۆڵی ژووری خۆگۆڕینی بارسای پێ ناکرێت و ئیدارەی یانەکەش نیگەرانن لەو ئەنجامەی ڕاهێنەرەکە بەمدواییە بەدەستیهێناوە.

شایانی باسەسیتین لە ڕابدوودا ڕاهێنەری پێشووی ڕیال بیتس و لاس پاڵماس بووە و لەگەڵ هاتنی بۆ بارسێلۆنا بۆندێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو ئیمزا کرد لەگەڵ یانەکە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە تەمەنی ڕاهێنەرەکە لە بارسێلۆنا هەر لەسەرەتاوە کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button