ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: داڤید لویز گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ نوێکردەوە

یاریگا
داڤید لویز، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەسەر داوای میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی یانەکەیان گرێبەستی بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ نوێکرایەوە و بەم شێوەیە ئەو یاریزانە لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

لویز مانگی هەشتی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٣٣ یاریی کردووە و دوو گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button