ئه‌وروپائینگلتەرا

داڤید لویز كۆتایی وەرز ئەرسیناڵ جێدەهێڵێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ڕایانگەیاند داڤید لویزی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بەرگریكارە 34 ساڵانەكە دوای پەیوەندیكردنی لە چێڵسیەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەرسیناڵ یاری كرد.

تۆڕی هەوالی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد دوای كۆبوونەوەی داڤید لویز لەگەل بەرپرسانی یانەكە و دوای پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی یاریزانەكە گەشتنەوە ئەو ڕێككەوتنەی لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی گەنەرز جێبهێڵێت.

هەروەها دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكرد بڕیاری ڕۆشتنی یاریزانەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی بە فەرمی دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button