ئینگلتەرا

پێکانەکەی داڤید لویز درێژخایەنە

یاریگا-میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ ئاشکرایکرد رەنگە داڤید لویز پێویستی بە نەشتەرگەری ئەژنۆ هەبێت.

بە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان، لویز  بەرامبەر وێستهام تووشی پێکان هات، ئارتێتا بۆ سکای سپۆرت سەبارەت بە بارودۆخی بەرگریکارە بە ئەزموونەکە وتی “چەند بژاردەیەک لە ئارادان وەک ئەوەی بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ پێکانەکەی بکرێت یاخود راستەوخۆ نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئەنجام بدرێت، ئەگەر بژاردەی یەکەم بێت چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە، نەشتەرگەرییەکەش بەدڵنیاییەوە کاتی زیاتری دەوێت”.

پێکانی لویز لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو کیران تیێرنی  بەرامبەر لیڤەرپوول پێککرا و  بەڵام ئارتێتا دڵنیانەبوو ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button