ئینگلتەرا

ئارسیناڵ دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی گرنگی بۆ یاریەکەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئارسیناڵ دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی گرنگی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لیڤەرپول ڕاگەیاند.

یانە لەندەنییەکە ڕاگەیاند داڤید لویزی بەرگریکاریان ناتوانێت بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەشداربێت بەهۆی دروستبوونی ئازار له ئەژنۆی ڕاستیدا.

ئەوە لە کاتێکدایە گەنەرز دەبێت تا درەنگێک چاوەڕێ بکات لە ئەگەری بەشداری کردنی بۆکایۆ ساکا و ئیمیل سمیس ڕۆ و گرانیت شاکا کە گرفتی بە هۆکاری گرفتی جەستەیی و نەخۆشییەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 10 تۆپچییەکانی لەندەن کە له ڕیزبەندی نۆیەمی پریمەرلیگ دێن، لە میانی هەفتەی 30ی خولەکە میوانداری لیڤەرپوڵی پلەی حەوتەم دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button