ئینگلتەرافەرەنسا

مانچستەریونایتد هاتە کایەی بەدەستهێنانی رابیۆت

 

یاریگا-یانەی مانچستەریونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئادریان رابیۆتی ناوەڕاستکاری پاریس سان جێرمان بەدەست بهێنێت.

یاریزانە فەڕەنسییەکە سوورە لەسەر جێهێشتنی پاریس لە هاوینی داهاتوودا  و چەند یانەیەکیش لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە. تا ئێستا بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس لە دیارترین خوازیارەکانی بوون.

یونایتد دەیەوێت رابیۆتی ٢٣ ساڵەکە بکاتە جێگرەوەی مەڕوان فیلاینی کە ئەو یانەیەی بەرەو چین جێهێشت. ئادریان لە مانگی ١٢ ـەوە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە و داوای رۆیشتن.

ئەمڕۆش هەردوو یونایتد و پاریس بەیەک دەگەن و دوور نیە ئەو باسە بووروژێندرێت لەگەڵ سەرۆک و کارگێڕی پاریس دا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close