ئیسپانیاگرنگترین

ڤیداڵ توانج لە ڤار دەدات دوای ئەوەی گۆڵەکەی ڤاڵێنسیا دژی مەدرید ڕەتکرایەوە

یاریگا – ئارتورۆ ڤیداڵ یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی و بارسێلۆنا لەسەر ڕەتکردنەوەی گۆڵێکی ڤاڵێنسیا لەدژی ڕیال مەدرید هاتە دەنگ و توانج لە ڤار دەدات.

دوای ئەوەی لە یاریەکەی دوێنێ گۆڵێکیی ڤاڵێنسیا بە ئۆفساید هەژمار کرا بە پشت بەستن بە ڤار، یاریزانە چیلیەکە لە ستۆریەکی ئیستاگرامدا وێنەی دوو هێلی سوور و شینی کێشاوە لەگەڵ ئیمۆجیەکی پێکەنین دایناوە. ئەم پۆستەی ڤیدال هەشت خولەک دوای بڕیارەکەی ناوبژیوانی یاریەکە هات، بەڵام بەدەر لە ڤیدال هاندەرانیش لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو بەرامبەر بڕیارەکە.

شایانی باسە بە بردنەوەیان لە ڤاڵێنسییا ڕیال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 62 خاڵ و ئێستا بەجیاوازی دوو خآڵ لەدوای بارسێلۆنای پلەی یەکەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button