ئیسپانیا

بارسێلۆنا بە بێ دوو یاریزانی سەرەكی ڕووبەڕووی سێڤیا دەبێتەوە

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەی سێڤیا بڵاوكردەوە كە دوو یاریزانی سەرەكی یانەكەی تێدا نیە.

پەڕەی فەڕمی یانە ئیسپانیەكە ڕایگەیاند كەوا هەر یەك لە سێرجی ڕۆبێرتۆ و فرانكی دی یۆنگ پێكانیان هەیە و ناتوانن بۆ یاریەكەی سبەینێ ئامادە بن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن ، سیمیدۆ ، پیكێ ، ڕاكیتیچ ، بۆسكێتس ، ئارسەر ، سوارێز ، میسی ، نیتۆ ، لینگلێت ، گریزمان ، ئەلبا ، برایتوایت ، ڤیدال ، جونیۆر ، پینا ، ڕیكی بویگ ، كۆلادۆ ، فاتی ، ئارۆخۆ ، ساڤیریۆ ، چومی ، مونچو.

بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button