ئیتاڵیاگرنگترین

ساری: یاریزانانی یوڤێنتوس بەتەواوەتی ئامادە نەبوون

یاریگا – ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوس دوای دۆڕانیان بە ناپۆلی لەیاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە ئەوان کێشەی تاکتیکیان نییە لە یانەکە، بەڵکو یاریزانەکان سەرکەوتوو نەبوون لە بەکارهێنانی توانا کەسییەکانیان بۆ ئەوەی جیاوازیەک لە ئەنجام یاریەکە درووست بکەن.

بیانکۆنێری لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر میلانیش خاوی و پەرتەوازەییان پێوە دیاربوو، لە یاریەکەی دوێنێی بەرامبەر ناپۆلیش، ئەستێرەی یەکەمی یوڤێنتوس جیانلویجی بوفۆن بوو کەوا بە گەڕاندنەوە نایابەکانی ڕێگەی نەدا ناپۆلی لەکاتی ئاسایی یاریەکەدا بباتەوە، بەڵام بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە ناپۆلیتانەکان توانییان براوە بن و یوڤێنتوس دووچاری شکست بکەن. لە بەرامبەر ئەم دۆڕانەش ساری گوتی:

دەزانم بێهیوایی بەدی دەکرێت لەڕیزی یاریزانان و هەوادارانی یانەکە، بەڵام لەم ساتەدا ناتوانین لەوە زیاتر بکەین، چونکە دوای ئەو دابڕانەمان لەڕووی جەستەییەوە ئامادە نەبووین و نەماندەتوانی هێلی بەرگری تیپی بەرامبەر ببڕین و ئێمەش یانەیەکین کەوا پشت بە هەوڵە تاکەکەسیەکانی یاریزانانمان دەبەستین کە توانای لە ڕادەبەدەریان هەیە و ئەمشەویش ئەمەمان نەبیینی.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا و لەبارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش گوتی:

باری جەستەیی ڕۆناڵدۆ هاوشێوەی دیبالا و کۆستایە، ئەو دابڕانە زۆرە ڕێگر بوو لەوەی بتوانن ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش بکەن، منیش هەروەک ئەوان تووڕە و بێتاقەتم، پێویستە بەیانی قسە لەبارەی یاریەکەوە بکەم لەگەڵ یاریزانەکانم.

شایانی باسە ئەم دۆڕانە بووە هۆی ئەوەی یوڤێنتوس دووەم نازناویان لەم وەرزە لەدەستبدەن، بەوپێیەی لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردووش جامی سوپەڕی ئیتاڵیایان بە لازیۆ دۆڕاند، بەمشێوەیە ئێستا ساری هەردوو نازناوی خولی ئیتاڵی و چامپیۆنزلیگی لەبەردەم ماوە لەم وەرزەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button