ئیسپانیابازاری گواستنەوەفەڕەنسایاریگا

ڕیاڵ بێتیس خیسێ ڕۆدریگیزی لە پاریسەوە گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگانێت- یانەی ڕیاڵ بێتیس و پاریس سێنت ژێرمان بە فەرمی لەسەر گواستنەوەی خیسێ ڕۆدریگێزی ئیسپانی ڕێککەوتن و یانەکەی ئیسپانییەکە هێرشبەرە نوێیەکەی بە مێدیاکان ناساند.

گواستنەوەکەی خیسێ بە شێوەی خواستن دەبێت بۆ بێتیس و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە گەڵیان دەمێنێتەوە.

هێرشبەرەکە لە ئێستادا تەمەنی 25 ساڵە. پێشتر لە 2011-2016 لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید یاری کردووە. ساڵی 2016 ڕووی کردە پاریس و دواتر بە خواستن درایە یانەکانی لاس پاڵما و پاشان ستۆک سیتی. خیسێ نەیتوانی متمانەی تۆماس تۆخێل بەدەست بهێنێت و بۆ سێهەم جار وەک خواستن نێردرایە دەرەوە، ئەمجارەین بۆ ڕیاڵ بێتیس.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close