ئەوروپائینگلتەرا

سەرنجی وردی ناوبژیوانێکی بەناوبانگ لەسەر نواندنەکانی سەڵاح بۆ پەناڵتی

یاریگانێت- بەم دوایانە زووم لەسەر موحەمەد سەڵاحی میسڕی لە یانەی لیڤەرپووڵ دروست بووە بەوەی بە نواندن ڕای ناوبژیوانان هەڵدەخەڵەتێنێت تا پەناڵتی بۆ هەژمار بکرێت، ئەم لایەنەی سەڵاح ماوەیەکە فۆکەسی میدیایی و شرۆڤەکاریی لەسەرە.

لەسەر ئاستی پسپۆریی بواری ناوبژیوانیی، گۆڵکارەکەی ڕێدز دەرباز نەبوو لە ڕەخنەکان، کاتێک مارک کلاتنبێرگ ناوبژیوانی پێشووی پریمەرلیگ لە بارەیەوە ڕای خۆی خستە ڕوو، بە تایبەت لەسەر حاڵەتەکەی سەڵاح و ساکۆی یاریزانی کریستاڵ پاڵاس: “موحەمەد سەڵاح خۆی بەردایەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ مامادۆ ساکۆ هەبووبێت .”

وتیشی: “ئەوە پەیوەندیی نییە بەوەی کە گوایە سەڵاح داوای پەناڵتی نەکردووە، چونکە ئەو هەوڵی دا سەڵاح جۆناسان مۆسی ناوبژیوان هەڵخەڵەتێنێت، کە دەبوو کارتی زەردەیشی لەسەر ئەوە پێ بدایە.”

“جگە لە مانەش، سەڵاح بەوە خەتابار دەکرێت کە لە یاری  ئارسیناڵ و نیوکاسڵ. لە هەموو ئەم حاڵەتاندا دیارە کە سەڵاح دەرفەتی نەبووە بۆ گۆڵکردن بۆیە وا دەردەکەوێت کە بیەوێت پەناڵتی بۆ هەژمار بکرێت. چونکە هەر خۆشیەتی پەناڵتی لێدەری لیڤەر، بۆیە ئازادانە لە ڕێگەی پەناڵتێکەوە گۆڵ دەکات، بەمەش چانسی بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتوونی بباتەوە.”

ئەو ناوبژیوانە بە ئەزموونەی خولی ئینگلیزی، تێبینیەکیشی لەسەر شێوازی کەوتنەکەی سەڵا هەیە و دەڵێت: “شتێک کە من تێبینیم کردوە لە کەوتنەکانی سەڵاح، هەردو دەستی بۆ تەوقە سەری بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەو شتەیە کە لای نابژیوانان وایە و وای دادەنێن. چونکە زۆر جار کە  دەکەوێندرێیت، هەردو دەستت هەردو دەستت بۆ زەوییەکە درێژ دەکەیتەوە تا بەرگری لە کەوتنەکەت بکەیت.”

سەڵاح بە 16 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پریمەرلیگە. هەرچی کلاتەنبێرگییشە، دوای ئەزموونێکی زۆر لە خولی ئینگلیزی دوا جار ساڵی 2017 ڕووی کردە سعودیا و جێگەی هاوارد وێبی گرتەوە وەک سەرۆکی ناوبژیوانی ئەم وڵاتە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close