ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائینگلتەرا

کار لەسەر داهاتووی لویز دەکرێت

یاریگا
داڤید لویز، بەرگریکاری برازیلی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا کۆتایی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و هەردوولاش لە هەوڵی رێککەوتنێکی نوێدان.

ماڵپەری وەرزشی جیهانی گۆڵ بڵاویکردۆتەوە لەسەر داوای ماوریسیۆ ساری بەرپرسانی بلەز دەیانەوێت گرێبەستی بەرگریکارەکەیان نوێ بکەنەوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەم یانەیە گرێبەستی یاریزانە سەرووی 30 ساڵی تەنها بۆ وەرزێک نوێدەکرێتەوە یاریزانەکەش بەم مەرجە رازی نیە.

لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری کارەکانی لویز رایدەگەینێت کە گفتوگۆکان بەرەو باشی دەچن و لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو شتێک کۆتایی دێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close