ئیتاڵیا

ئینتەر ڕێگەیەکی هەڵخەڵەتێنەری داناوە بۆ ناچارکردنی بارسا بە مەرجەکانی کڕینی لاوتارۆ

یاریگا- بارسێلۆنا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز لە یانەی ئینتەر میلان و یانە ئیتاڵیەکەش ستراتیژی خۆی لەو بارەیەوە گۆڕیوە و دەیەوێت بارسا ناچار بکات بە ڕازی بوون مەرجەکانی کڕینی لاوتارۆ.

لە دوایین لێدوانی پیپی ماورۆتای سەرۆکی جێبەجێکاری ئینتەر، وای بڵاو کردۆتەوە کە ئەو مەرجەی لە گرێبەستەکەی مارتینێزدا هەیە 7ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت. لە بەرامبەر ئەم قسەدا، ڕۆژنامەت مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ماورۆتا بە هەڵە دەخاتەوە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەندەکە لە 15ی مانگ کۆتایی دێت نەک 7ی مانگ. ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە ئەو جۆرە لێدوانە بۆ ناچارکردنی بارسایە تا پەلە بکەن لە گرێبەستەکە و قایلیان بکەن بەو 111 ملیۆن یۆرۆی کە وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە دانراوە.

هەرچی بلاوگرانایە، ئەو ڕاستیە دەزانن لەوەی خودی مارتینێز خوازیاری یاریکردنە بە درێسی بارسا و یاریکردن لە پاڵ لیۆ مێسی هاونیشتیمانی، بۆیە دەیانەوێت بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ و جۆنیۆر فیربۆی بەرگریکار، گرێبەستەکە بە کۆتا بهێنن و خۆیان لابدەن لەو برە پارە زۆرەی ئینتەر چاوی لێیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button