ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مباپێ ڕیاڵ مەدریدی بێ هیوا کرد

یاریگانێت- کیلیان مباپێ، ئەستێرەی لاوی پاریس سان ژێرمان بە لێدوانێک ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەکات لە هەر هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بەرەو قەڵای سپی.

مباپێ و هاوڕێکانی شەوی ڕابردوو ئاهەنگی بوون بە پاڵەوانی خولی فەرەنسییان گێڕا، کاتێک بە هاتریکی ئەستێرە لاوەکە توانیان لە مۆناکۆ ببەنەوە.

لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵ فرانسدا لەبارەی داهاتوویەوە پرسیاری لێکرا، بەتایبەر لەسەر ئەو دەنگۆیانەی دەیبەستنەوە بە ڕیاڵەوە، ئەمیش گوتی: “لە پاریس دڵخۆشم. بە تەواوەتییش پەیوەستم بە پرۆژەکانی پی ئێس جییەوە. خۆشحاڵیشم بە گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید. من وەک هاندەرێک پێیان سەرسامبم، وەها تەماشای یارییەکانیان دەکەم.”

بۆندەکەی مباپێ تا 2022 بە یانەکەی پایتخەتی فەڕەنساوەی دەبەستێت، لە ماوەکانی ڕابردوودا زۆرترین قسە و باسی لەسەر کراوە لە بارەی پێوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە. ئەم وەرزە تا ئێستا بە 30 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و ڕکابەری لیۆنێل مێسی دەکات بۆ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتوونیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button