ئینگلتەرا

“تەنها یەک یانە بۆ مباپێ دەبینم: نیوکاسڵ!”

یاریگا- لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکان لە ئاست و درەوشانەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسیی بە شێوەیەکە وە ئەستێرەی داهاتووی تۆپی پێ دەبینرێت، ئەفسانەیەکی ئینگلیزی پێشنیاز دەکات ئەو یاریزانە ڕوو بکاتە ئینگلتەرا و بە تایبەت نیوکاسڵ.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ پڵەس، ئالان شیرەری ئەفسانەی ئینگلیزی و گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگ لە بارەی ئەستێرە فەڕەنسیەکەوە دەڵێت: “بێ گومان تاکە یانەیەک لە پریمەرلیگ کە مباپێ ببینم لە ڕیزەکانیا و بە درێسی یانەکەوە، نیوکاسڵە.

“زۆر حەز دەکەم ئەو ڕوو بکاتە ئینگلتەرا، بە بەهرە و توانا ومتمانە بەخۆ بوونی و بەو گۆڵانەی لە تەمەنێکی وادا، زیادەیەکی باش دەبێت بۆ خولەکە.”

مباپێ و ڕیاڵ مەدرید لە ماوەکانی گواستنەوەدا قسە و دەنگۆی زۆریان لە بارەیەوە دەکرێت و یاریزانەکە خۆشی ئەو خەونەی نەشاردۆتەوە کە لەگەڵ زیدان و بە درێسی ڕیاڵەوە یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button