فه‌ره‌نسا

مباپێ: لەگەڵ پاریس دەمێنمەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان

یاریگا- کیلیان مبپاپێ هەواڵێکی خۆشی بە گوێی هاندەرانی پاریس سانت جێرماندا بە مانەوەی لە ڕیزی یانەکە.

پێش یاریە دۆستانەکەیان ئەمشەو بەرامبەر سێڵتیک کە بردنەوەیەکی گەورە بۆ پی ئێس جی کۆتایی هات، مباپێ گوتی: “تەنها دەمەوێت بڵێم کە من لێرەم و دەبمە بەشێک لە پرۆژەکە بۆ چوارەم ساڵی لە دوای یەک. متمانەی تەواوم هەیە و هەموو جۆرە پشتگیریەکم لێ دەکرێت لە لایەن ڕاهێنەر و هاندەران و هەموویانەوە. دەمەوێت یارمەتی یانەکە بدەم لە بردنەوەی نازناوەکان و ببمە باشترینی جیهان. ئەوانەش خواستی منە لە ماوەی داهاتوودا.”

مبپێ ئامانجی سەرەکی بووە لەلایەن کارگێڕی ڕیاڵ مەدریدەوە و چەندین جار ئەو بابەتە لە ماوەکانی ڕابردوودا باسوخواسی گەرمی نێو میدیاکان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button