فه‌ره‌نسا

مباپێ نێیمار بە شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەزانێت

یاریگا- کیلیان مبپاپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی پاریس سانت جێرمان، نێیماری هاوتیمی بە شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبینێت.

باڵۆن دۆر بۆ ئەم ساڵ بە بڕیارێک لەلایەن ڕێکخەرانیەوە هەڵوەشایەوە بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر یارییەکان. بەڵام مباپێ پێی وایە نێمار بۆ شایستەیە کە خەڵاتەکە بباتەوە، وەک دوای بردنەوەیان لە لایپزیگ و گەشتنیان بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گوتی: “پەیوەندییم لەگەڵ نێیمارا خۆشەلە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاش. دڵخۆشم کە هاوشانی ئەو یاری دەکەم. ئەو یەکێکە لە باشترین یریزانەکانی جیهان ئەگەرچی بەرامبەر لایپزیگ گۆڵیشی تۆمار نەکرد، بەڵام دی ماریا سوودی زۆری لێ بینی. ئەمساڵ مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوە ناچێت، بەڵام لە ئەگەر بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، ئەوا نێیمار شایەنی ئەوەیە خەڵاتە تاکەکەسییەکەی پێ بدرێت.”

پاریسیەکان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا توانیان بگەنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. چاوەڕێیی براوەی نێوا لیۆن و بایەرن دەکەن کە ئەم دوو یانەیە ئەمشەو کاتژمێر 10 ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button