فه‌ره‌نسا

سەرچاوەیەکی فەڕەنسی وردەکاری هەڵوێستی نێیمار ئاشکرا دەکات بە مانەوەی لە پاریس

یاریگا- لە نزیکتربوونەوەی وادەی گواستنەوەکانی هاوینە، بابەتی گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ بارسێلۆنا یاخود مانەوەی لە پاریس گەرمتر دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لو پاریسیان، نێیمار نیازی خۆی بە تەواوەتی ڕوون کردۆتەوە کە وەرزی داهاتووش لەگەڵ پی ئێس جی دەمێنێتەوە و ناگەڕێتەوە بارسا، هۆکاریش بۆ ئەمە کێشە داراییەکانە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکەی گرتووە و ئەو بڕە پارەیەی پێ هەڵناسوڕێت بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە پێویستە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆته ڕوو کە چاوڕوان دەکرێت هاوینی 2021 نێیمار بگەڕێتەوە کامپ نو بە دەست هەڵگرتن لە هەندێک لە داخوازییەکانی لە پاریس سانت جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button