خوله‌کانی دیکە

خولی پورتوگالی بەردەوام دەبێت

یاریگا- یارییەکانی خولی پورتوگالی جارێکیتر دەست پێدەکەنەوە دوای ماوەیەک پەککەوتن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەک تەواوی خولە ناوخۆییەکانیتری جیهان.

وا بڕیارە خولی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە 3ی مانگی داهاتوو دەست پێ بکاتەوە، دوای ئەوەی لە هەفتەی 24 یارییەکانیان ڕاگیرا.

لە ئێستادا پۆرتۆ بە 60 خاڵەوە و بێنفیکای ڕکابەریشی بە 59 خالەوە، یەکەم و دووەمی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button