خوله‌کانی دیکە

بێنفیکا بردینداربوونی دوو یاریزانی یانەکەی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بێنفیکای پورتوگالی برینداربوونی دوو یاریزانی یانەکەی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی لە یاری دوێنێیاندا لە لایەن هاندەرەکانیانەوە بە بەرد هێرش کرایە سەر پاسی گواستنەوەی یاریزانانیان.

لە یەکەم یاری دەستپێکردنەوەی خولی پورتوگالی، بێنفیکا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە و نەیتوانی سوود لە شکستی پۆرتۆی ڕکابەری وەرگرێت و بە تەنها بچێتە پێشەنگ.

هاندەرانی یانەکانی پورتوگال، بە تایبەت پۆرتۆ و بێنفیکا ناڕەزایەتی و گردبوونەوەیان لە دەرەوەی یاریگاکان ئەنجام دا لە یەکەم یاری یانەکانیاندا، لە پای ئەو ڕێگیری و ڕێکارانەی کە نەهێڵران بچنە ژوورەوە. لە ئامدا پاسی یاریزانانی بێنفیکا لە لایەن هاندەرانیەوە بەردباران کرا و دوو یاریزان بیریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. یانەکەش سکاڵای تۆمار کردووە لە بەرامبەر هێرشکەرەکان.

لە ئێستا خولی پورتوگالی نۆ هەفتەی ماوە و پۆرتۆ و بێنفیکا بە هاوبەشی پێشەنگی ڕیزبەندین بە 60 خاڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button