خوله‌کانی دیکە

یانەی پۆرتۆ هەڵوێستی “پێزانین” بۆ کارمەندانی تەندروستی دەنوێنن

یاریگا- لە هەڵوێستێکی جواندا یانەی پۆرتۆ پێزانینی خۆیان بۆ کارمەندانی تەندروستی پیشان دەدەن.

لە یەکەم یاری هەفتەی 25ی خولی پورتوگالی دوای دەستپێکردنەوەی، یانەی پۆرتۆ ناوی سپۆنسەری پشتەوەی فانیلەکانیان لە “Super Bock” گۆڕی بوو بۆ “Super Doc” واتا (دوکتۆر) ئەوەش لە پای هەوڵ و ماندوبوونی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە ماوەی سەرهەڵدان و ڕووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پۆرتۆ یەکەم یاری گەڕانەوەی دوای پەککەوتنی خولەکە 1-2 دۆڕاند و لە ئێستادا بە 60 خاڵ و جیاوازی تەنها خاڵێک لە بێنفیکای ڕکابەریەوە دوورە کە ئەمەی دواتریان یارییەک کەمتری ئەنجام داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button