چامپیۆنزلیگ

ناپۆلی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کەتەلۆنیا ڕادەسپێرێت بۆ دڵنیابوونیان لە ڕەوشی تەندروستی بارسێلۆنا

یاریگا- بە چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی ڕوو بکەنە شاری بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ، یانەی ناپۆلی ترسی لێ نیشتوە لە بارەی دۆخی تەندروستی بارسێلۆنا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاوی کردۆتەوە کە ناپۆلی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە هەرێمی کەتەلۆنیا گفتوگۆی کردووە لە بارەی وردەکاری ڕەوشی تەندروستی و دوایین پەرەسەندنەکانی کۆرۆنا لە شاری بارسێلۆنا.

ئەوە لە کاتێکدایە تازەگیی سەرۆکی شارە ئیسپانییەکە داوای لە حکومەتی ناوەندیی کرد لێدوانە دژبەیەکەکان ڕابگرن لە بارەی بارودۆخەکە و گرفتەکانی ئەو شارە.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یوفا زانیاریی و وردەکاریی تەواو بخاتە روو سەبارەت بە ڕەوشەکە و ناپۆلی وەڵامی خۆی وەربگرێت.

یاریی چوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات. وا بڕیارە لە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو یاریگای کامپ نو سەرکەوتووی نێوانیان دیاری بکات بۆ قۆناغی دواتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button