ئه‌وروپاجیهان

بەپەلە: ئەم ساڵ باڵۆن دۆر نابەخشرێتە هیچ یاریزانێک

یاریگا- گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەم ساڵ (2020) خەڵاتی باڵۆن دۆر نابەخشرێت.

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پاسکال فێرێ، سەرنووسەری گۆڤارەکە بە ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاند کە ئەم ساڵە خەڵاتەکە نابەخشرێت، پاساوی ئەوەشی بۆ کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندەوە.

ناوبراو ڕوونی کردۆتەوە کە بە هۆی ئەوەی یساکانی تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەردا هات دوای کەرەنتینە، بۆیە پێدانی باڵۆن دۆر بە هەر یارزانێک بە دادگەری نابینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button