ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

هاری کەین هۆکاری پەیوەندی کردنی بە میونشن ئاشکرا کرد

یاریگا –

هاری کەین ئەستێرەی ئینگلیزی هیوادارە بە درەوشانەوەی لە بایرن میونشن بتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی “گۆڵ“، دوای چەند ساڵێک لە تۆتنهام، کەین بڕیاریدا ئەم یانەیە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە تیپێکەوە بکات کە بتوانێت تامی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکان لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا بکات.

دوای ململانێیەکی زۆر، دواجار ئەم یاریزانە چووە بایرن میونشن و لە یەکەم هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئەڵمانیا لەگەڵ ئەم تیپە شکستی هێنا، بەڵام هیوای لەدەست نەداوە و ئامانجی گەورەتری هەیە لەگەڵ یانە ئەلمانییەکە ئەویش بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرە.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان، کەین گوتی:

ئەگەر بتوانم ناسناوی خول و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم، و بێگومان هاوینی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاستێکی باشم هەبێت لە جامی ئەوروپا، بەدڵنیاییەوە هەلێکی باشم دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، چونکە بردنەوەی پاڵەوانێتییەکان زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە.

شازادە لە درێژەی قسەکانی دا گوتی:

من شارەزای گۆڵکردنم و لەگەڵ تیمەکەم دەتوانین جامێکی زۆر بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی بتوانم بەو رێگایە بەردەوام بم. بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر ئەم پرسانە نییە. پێشتر هەمیشە وتوومە کە نامەوێت لە کاتیکدا خانەنشین بم کە بڕوام بەخۆم بێت دەتوانم کاری گەورەتر بکەم.  یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە بڕیارە گەورەکەم دا بۆ پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن ئەوە بوو. حەز دەکەم هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی ئەنجامی باشتر و دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button