ئیسپانیا

کیکی سیتین: 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی نێیمار؟

یاریگا- کیکی سیتینی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە نرخی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی کەم دەکاتەوە و پاساو بۆ قسەکەشی دەهێنێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا، کە ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەگەیدا ئەنجامی داوە، ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە بەشێکی قسەکانی تەرخان کرد بۆ بازاڕەکانی گواستنەوە و نیازی یانەکەی لەو لایەنەوە، بە تایبەت پرسی کڕینەوەی نێیمار، سیتین ڕاشکاوانە گوتی: “پێم وانییە هیچ کەسێک هەبێت 222 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی نێیماردا خەرج بکات. یانە بچووکەکان بەهۆی کێشەی داراییەوە دەناڵێنن. تۆپی پێ بە گشتی لە دۆخێکی ناجێگیردایە.”

قسەکانی ئەو ڕاهێنەرە لە کاتێکدایە دەنگۆیەکان زۆرتر دەبن سەبارەت بە پلانەکانی بارسێلۆنا لە کڕینی یاریزانی نوێدا بە تایبەت هێڵێ هێرشبەری. لە ماوەی ڕابردووشدا گەڕانەوەی نێیمار لە پاریسەوە بۆ کامپ نو، پشکی شێری سەردێڕی هەواڵەکانی گواستنەوەی یاریزانان بوو.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە پاریس سانت ژێرمان و وەک گرانبەهاترین یاریزان تا ئێستا ڕیکۆردی بەهای گواستنەوەکەی ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button