ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” دایکم پەرەستارە و شارەزاییەکی تەواوم لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە ”

یاریگا
کلێمێنت لێنگلێت، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئەوەی دایکی پەرستیارە و چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە باشی شارەزای ڤایرۆسەکەیە.

بەرگریکارەکەی بارسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گووتی ” دایکم پەرەستارە و لە یەکێک نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەمان چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و رۆژانە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتری هەیە و ئامۆژگاریم دەکات و منیش ئامۆژگارییەکانی بە باشی جێبەجێ دەکەم و دەگەینمە هاوڕێیان و نزیکەکانیشم ”.

لێنگلێت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گلەیی لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی دەکات بە هۆی ئەوەی کە ئەو نەخۆشخانەی دایکی لێیەتی ئامێری پێویستیان نیە بۆ چاودێری کردنی نەخۆشەکان.

Back to top button