ئه‌وروپائیسپانیا

لێنگلێت ئەمڕۆ زۆر دڵگران بوو

یاریگا
کلێمێنت لێنگلێت،بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای راهێنانەکانی ئەمڕۆ بە دڵتەنگیەکەوە گەڕایەوە ماڵەکەی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی وێنەیەکی بەرگریکارە فەڕەنسیەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ئەم یاریزانە بە هۆی ئەوەی لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر کادێز بووە هۆی لێدانی سزایەک بۆ تیپی بەرامبەر، رووبەڕووی رەخنەی هاندەران بویەوە و بە چاوی فرمێسکەوە کامپی راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشتووە.

بارسێلۆنا شەوی رابردوو دوای ئەوەی تاوەکو خولەکی 89 بە گۆڵێک پێش کادێز بوون، بە هۆی هەڵەیەکی لێنگلێت لێدانێکی سزایان لەسەر گیرا و گۆڵی بەرامبەربونیان لێکرا.

Back to top button