ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا نرخی دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و ناچارە بگەڕێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بلاوگرانا ئامادەیە لەسەر داوای کیکی سێتیێن راهینەری یانەکەیان دەرفەتێک بە یاریزانە بەڕازیلیەکە بدەن و بیگەرێنەوە یانەکەیان، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی کە یاریزانە جارێکی دیکە سەرکەوتوو نەبوو ئەوا ئەو یانەیە ئامادەیە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، هەرچەندە ئەستەمە بە هۆی ئەم قەیرانەی دروست بووە هیچ یانەیەک بەو پارەیە یاریزانەکەی بارسای بوێت.

ماوەیەک پێش ئێستا چەند یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆ، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە وایکردووە کە واز لەو یاریزانە بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button