فه‌ره‌نسا

فەرمی: سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی فەڕەنسا تا مانگی نۆ هەڵپەسێردران

یاریگا- دەنگۆ و هەواڵەکان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ڕکابەریەکانی ئەم وەرزەی خول و پاڵەوانێتییەکانی فەڕەنسا ئاقارێکی تری وەگرت، ئەوەش دوای بڕیارێکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە.

بە گوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی فەڕەنسا، هیچ چالاکییەکی گەورەی وەرزشیی نایەتە ئەنجامدان هەتاوەکوو لای کەم مانگی 9ی ئەم ساڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی پاریس سان جێرمان بە جیاوازیی 13 خاڵ و یارییەکیش کەمتر، لە هەفتەی 28 خولەکە، لە پێش مارسیلیاوە دێت، بەڵام سەرهەڵدان و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چارەنووسی خولەکەی گەیاند نەم ئاستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button