ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

راهێنەرێکی ئەڵمانی رەتیدەکاتەوە ببێتە راهێنەری ئەیسی میلان

یاریگا
رالف رانگکینگ، راهێنەری پێشووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئیتاڵیا گەیشتبێتە رێکەوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە بە رۆژنامەی بیڵدی وەەرزشی وڵاتەکەی گووت ” چەند رۆژێکە لە رۆژنامەکان بینیومە کە گوایە لەگەڵ کارگێری یانە ئیتاڵیەکە گەیشتومە رێکەوتن و ئەو یانەیەش لەسەر داوای من یاریزان دەگوازێتەوە، بەڵام هەموو ئەمانە دوورن لە راستی و هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ یەکتری نەبووە و ئێستاش تەنها بیر لە پشووەکانم دەکەمەوە.

رالف تاوەکو وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی لایپزیگی وڵاتەکەی بوو و پێشتریش راهێنەرایەتی یانەکانی شالکە و هۆفنهایمی وڵاتەکەی کردووە.

Back to top button