ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: خولەکانی ئینگڵتەڕا کۆتاییان پێ هێندرا

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستنی سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان، ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بریاریدا بێجگە لە پرێمەرلیگ و خولەکانی پلە یەک و پلە دوو، سەرجەم خولەکانی دیکە هەڵبوەشێندرێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی بریتانی بڵاویکردووە دوای چەند کۆبونەوەیەک بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بریاردرا کە کۆتایی بە خولەکانی نێوخۆیی بهێندرێت، بێجگە لە پرێمەرلیگ و خولەکانی پلە یەک و پلە دوو نەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بریارە ناوەراستی مانگی داهاتوو بریار لە چارەنوسی ئەم وەرزی پرێمەرلیگ بدرێت، کە ماوەیەکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button