ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

” تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە ”

یاریگا-
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باس لە تەندروستی خۆی دەکات و داواش لە سەرجەم دانیشتوانی جیهان دەکات لە ماڵەکانیان بمیننەوە.

راهێنەرەکەی یانەی ئارسێناڵ کە ماوەیەک پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دوای دوو هەفتە لە چاکبونەوەی بە کەناڵی شەشەمی وڵاتەکەی گووتی ” سەرەتا کە زانیم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم یەکسەر پەیوەندیم بە تیمە تەندروستیەکان کرد و منیان کەرەنتین کرد، خۆشبەختانە سێ تاوەکو چوار رۆژی پێچوو تاوەکو تەندروستیم بەرەو باشبوون چوو، داواش لە تەواوی دانیشتوانی جیهان دەکەم لە پێناو پاراستنی تەندروستیان رێنماییە تەندروستیەکان جێ بە جێ بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە ”.

دوو هەفتە پێش ئێستا کاتێک ئاشکرا بوو کە ئارتێتا تووشێ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، تەواوی یارییەکانی پرێمەرلیگ دواخران و سەرجەم یاریزانەکانی ئەم یانەیەش کەرەنتین کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button