ئه‌وروپائیتاڵیا

کاناڤارۆ باس لە دەست پێکردنەوەی سێریائەی دەکات

یاریگا
فابیۆ کاناڤارۆ، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و راهێنەری هەڵبژاردەی چین پێیوایە دەست پێکردنەوەی سێریائەی کاتێکی زۆری پێدەچێت و ناکرێت لەم دۆخەدا یارییەکان بەڕێوەبچن.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئازۆری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی رای وڵاتەکەی سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی خولی وڵاتەکەی گووتی ” لەم بارودۆخەدا کە تووشی وڵاتەکەمان بووە ئەستەمە بەم زووانە سێریائەی دەست پێ بکاتەوە، چونکە دۆخەکە زۆر ئالۆزە و رۆژانە گوێمان لێدەبێت کە خەڵکانێکی زۆر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و هیوادارم بەم زووانە بارودۆخەکە تێپەڕێنین و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە ”.

سێریائەی ئیتاڵیا ماوەیەکە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە و دیاریش نیە خولەکە کەی دەست پێدەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button