ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیتاڵیا دەستپێشخەرییەک دەکات سەبارەت بە دواخستنی یۆرۆی 2020

یاریگا- دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژە سەرتاسەری جیهانی گرتۆتەوە، سەرجەم چالاکی و بۆنە و ڕکابەرییەکانی تۆپی پێ وەستان بە تایبەت لە ئەورووپا، لە ئێستاشدا ڕایەک هاتۆتە ئاراوە بۆ دواخستنی یۆرۆی 2020.

لایەنی دەستپێشخەری پێشنیازەکە، ئیتاڵیایە لە ڕێگەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە، گابرێڵی گراڤینا، کە بە سپۆرت میدیاساتی ڕاگەیاند: “ئێمە نە فەرمی پێشنیازی ئەوە دەخەینە بەردەم بەرپرسانی یوفا بۆ دواخستنی پاڵەوانێتی یۆرۆ.”

ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا چارەنووسی خولە ناوخۆییەکان بە نادیاریی ماوەتەوە و نازانرێت چی بەسەر دێت تا ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت. هەرچی یۆرۆی 2020ی ئەم ساڵە، لە 12ی مانگی 6 دەست پێ دەکات و مانگێک دەخایەنێت، لە 12 وڵاتی ئەورووپیش دێتە ئەنجامدان. ئیتاڵیاش کە لە ئێستادا ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە تەشەنەسەندندایە، یەکێک دەبێت لەو وڵاتانە بۆی لە خۆ گرتنی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button