ئینگلتەرا

واین ڕۆنی تایبەتمەندییەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا- واین ڕۆنی نهێنیەکی تایبەت دەدرکێنێت سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوتیمی پێشووتری لە یانەی مانچستەر یونایتد.

ڕۆنی بۆ گۆڤاری تایمز دەدوێت و باس لە ساتەکانی سەرەتای هاتنی ڕۆناڵدۆ دەکات بۆ مانچستەر و هەڵکەوتەی جەستەیی ئوفسانە پورتوگالییەکە باس دەکات لەو سەردەمەدا و دەڵێت: “کاتێ ئەو هات بۆ یانەکە، لەگەڵ مندا دەهات بۆ ڕاهێنانەکان. ئەوکات زۆر باریکەڵە بوو، بە پێچەوانەی ئێستایەوە. شەوێکی یارییەکانمان، لە بەردەم دووکانێکی بەناوبانگی خواردنە خێراکاندا وەستاندمی بۆ شت خواردن، ئەوەش بۆ ئەوەی تۆزێک کشی زیاد بکات، چونکە دەیناڵاند بە دەست لاوازیی جەستەییەوە.”

ڕۆنی و ڕۆناڵدۆ لە ماوەی نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 دوانەیەکی ناوازەی هێرشبەرییان لەگەڵ مانچستەردا پێکهێنابوو. جگە لە پریمەرلیگ, توانیان چامپیۆنزلیگی 2008 ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button