سعودیەگرنگترین

کێ زۆرترین مووچە وەردەگرێت؟

یاریگا –

ئێستا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی گرێبەستە گەورەکەی لەگەڵ یانەی نەسری سعودی، زۆرترین مووچەی وەرزشی جیهانە و لە دوای ئەویش کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتی دێن.

لویس هامیلتن، شۆفێری فۆرمولا وەن، نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی پێنج ساڵە بە بڕی 250 ملیۆن پاوەند لەگەڵ تیپی F1 مێرسێدێس. بەمەش دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچەی وەرزشی شۆفێری و مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن پاوەند دەبێت. بەڵام هامیلتن بەم مووچە خەیاڵیە لە ریزبەندی چەندەمی خاوەن زۆرترین مووچەکانی کەسایەتییە وەرزشییەکانە؟

هەرچەندە هامیلتنی بەریتانی تەمەنی 38 ساڵە و لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەنجامی باشی نەبووە، بەڵام هێشتا بە پێشەنگ و ئەستێرەیەکی دیاری وەرزشی F1 دادەنرێت.

سەرەڕای ئەمەش، گرێبەستە خەیاڵیەکەی هامیلتن نایخاتە ریزبەندی یەکەمی خاوەن بەرزترین مووچەی وەرزشوانان. بێگومان هامیلتن لە پلەی چوار وەرزشکارە سەرەکیەکەی جیهان دێت لەڕووی بەدەستهێنانی زۆرترین موچەی وەرزشیەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

ئێستا لەگەڵ سەرهەڵدانی دیاردەیەک بەناوی خولی پیشەگەری سعودی، ئەم شانشینییە مانای راستەقینەکەی خۆی دەرخستووە و بڕە پارەیەکی زەبەلاحی تێدا خەرج دەکەن. لە وەرزی رابردووەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و بچێتە یانەی نەسر.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانە بڕی 200 ملیۆن دۆلار وەک مووچەی ساڵانە وەردەگريت. بەمەش لە پلەی یەکەمی گرانترین یاریزانی جیهانی دێت.

ئەستيرە نوێیەکانی ئیتیحاد

بێگومان پارەی سعودییەکان سەرنجی یاریزانانی دیکەشی راکێشاوە، لە کەریم بێنزێمای ئەستێرەی پێشووی ریال مەدریدەوە تاوەکو کانتێ و زیاش و چەندین ئەستێرەی دیکە.

کەریم بێنزێمای خاوەن خەڵاتی باڵۆندۆر بە گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەی دوو ساڵ لە رێزبەندی دووەمی ئەو یاریزانانە دێت کە زۆرترین موچەیان.

یەکێکی دیکە لە هاوڕێکانی بێنزێما و هاوتیمی پێشووی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، ئێنگۆلۆ کانتێیە، کانتێ یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی چێڵسی نموونەیەکی روونە بۆ ئەمە، کە داهاتەکەی چەند هێندە زیادی کردووە، دوای پەیوەندی کردنی بە ئیتیحادی سعودی.

بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، بڕیارە کانتێ 50 ملیۆن دۆلار وەک مووچەی ساڵان وەربگريت، ئەستێرە فەرەنسییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ پاڵەوانی سعودیە واژۆ کردووە.

کالیدۆ کولیبالی، ئێدوارد مێندی و حەکیم زیاش لە رێگەدان بۆ سعودیە و مووچەیەکی زەبەلاح بۆ ئەوانیش دانراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button