ئینگلتەرا

“تاکە شتی درووست لەم کاتەدا، هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی ئەم وەرزەی پریمەرلیگە.”

یاریگا- سەرەتاکانی بانگەوازی جیددی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی ئەم وەرزەی پریمەلیگ دەرکەوتووە و ئەگەرچی هێشتا کۆدەنگیی لەسەر پرسەکە دروست نەبووە.

بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوو کە لە سەرتا سەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، سەرجەم یارییەکانی خولە گەورەکانی توپی پێ وستێنران، لە نێویشیاندا پریمەرلیگ کە چەند یاریزان و ڕاهێنەرێکی ئەو خولە تووش بوونە یاخود گومانی تووشبوونیان لێ دکرێت. جێگری سەرۆکی یانەی وێستهام، کارین برادی، لە بانگەوازنامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی The Sun نووسیویەتی: “تاکە شتی دروست لە ئێستادا بکرێت، ئەوەیە هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی ئەم وەرزەی خولەکە ڕابگەیەندرێت.”

قسەکانی ئەو خاتوونە لە کاتێکدایە کە یارییەکانی پریمەرلیگ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیار لەسەر ڕاگیرانیان درا تا مانگی چواری داهاتوو.

لە ئەگەرێکی وەهادا، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرپرسانی خولەکە بە فەرمیی لەسەر ئەم پرسە کۆ دەبنەوە، ئەوا گورزی کاریگەر بەر یانەی لیڤەرپووڵی 30 ساڵ بێ بەش لە نازناوەکە دەکەوێت، بەوپێیەی ڕێدز بە جیاوازیی 25 خاڵ پێشەنگە و تەنها 6 خاڵیتری پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی نازناوەکە. هاوکات یانەکەی ئەو جێگر سەرۆکەی، وێستهام، لە ئێستادا تەنها بە جیاوازیی گۆڵ لە ناوچەی دابەزینەوو دوورەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button