ئەرشیڤ

ئارتێتا: به‌رامبه‌ر ئاستۆن ڤێلا شایه‌نی دۆران نه‌بووین

هه‌مووشتێكمان كرد، ته‌نها گۆڵ نه‌بێت

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ پێی وایە تیپەکەی شایەنی ئەوە نەبووە بە ئاستۆن ڤێلا بدۆڕێت.

ئارتێتا بۆ سکای سپۆرت گوتی، بەڕاستی ئاستمان باش بوو، پێموابوو ئێمە باشتر بووین، بەهیچ شێوەیەک شایەنی ئەوە نەبووین یارییەکە بدۆڕێنین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە.

گوتیشی، کۆمەڵێک هەلی مەترسیدارمان دروستکرد، به‌ڵام دەبێت تۆپ بخه‌یته‌ گۆڵەوە، ئەوە تاکە شت بوو کە ئەنجامیان نەدا.

ئارتێتا ستایشی ئاستۆن ڤیلای کرد و گوتی، بەڕاستی تیپێکی باشن، ئێستاش لە ساتێکی باشدان، پیرۆزباییان لێدەکەم.

ئاماژەیبەوەشکرد، دیمەنی لێدانی سزاکەی خیسۆس و ڕەتکردنەوەی گۆڵەکەی کای هاڤێرتز، هەموو شتێک روون بوو ، هیچ قسه‌یه‌كی ترم نییە سەبارەت بەو دیمەنانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button