ئینگلتەرا

ئامارێک دەیسەلمێنێت چێڵسی لە ڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە زۆر جیاوازترە

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە هێڵی هێرشبردنەوە بووژاوەتەوە و ئامارەکان بەرەوپێشچوونێکی زۆری بلووز دەسەلمێنن لەم وەرزەدا.

شینپۆشەکانی لەندەن لە چەند میرکاتۆی ڕابردوودا لە هەرە دەستبڵاوەکانی بازاڕەکە بوون بۆ بەهێزترکردنی ڕیزەکانیان بەڵام ئەنجامەکان لە ئاست خەرجیەکانیاندا نەبوو، بە تایبەت وەرزی ڕابردوو.

بە گوێرەی ئامارێکی ئۆپتا، بلووز بە درێژایی وەرزی ڕابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا کە ٥٠ یارییان ئەنجام دا، ٥٠ تۆمار کردبوو. بەڵام ئەم وەرزە هێڵی هێرشبەرییان تەواو جیاوازترە و تا ئێستا بە ٢٨ یاریی گەشتوونە بە ٥١ گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکانداش

شەوی ڕابردوو کوڕانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بە نیودەرزەن گۆڵ میدڵزبەرەی مایکڵ کاریکیان گۆڵباران کرد و خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی جامی کاراباو. ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە ڕکابەرێتیەکەدا ماون و هەینی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یاری دەکەن.

هەرچی خولی ناوخۆی ناسراو بە پریمەرلیگە، لە پلەی نۆیەم دێن،بەڵام کۆتا پێنج یارییان توانیویانە چوار بردنەوە تۆمار بکەن و تەنها یەک دۆڕانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button