ئه‌وروپا

سیمۆنی داوا لە هەمووان دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە

یاریگا: دیگۆ سیمۆنی ، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە پەیامێكدا داوا لە خەڵكی دەكات كە لە ماڵەكانیان بمێننەوە بۆ خۆپاراستن لە تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بە شێوەیەكی بەربڵاو ڤایرۆسەكە لە ئەوروپادا بڵاوبووەتەوە بە جۆرێك كەوا سەرجەم خولە بەهێزەكانی ئەوروپا ڕاگیراون.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر سیمۆنی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: دەمەوێت لە ماڵەكەمەوە ئەم پەیامەتان پێ بگەیەنم، داوا لە هەمووان دەكەم بەگوێی ڕێنمایە پزیشكیەكان بكەن، گرنگی بە خۆمان بدەین، خۆمان بپارێزین لە ماڵەكانمان بمێنینەوە.

پێش ڕاگیرانی خولەكان سیمۆنی سەركەوتوو بوو لەسەرخستنی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لیڤەرپول بخاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button