ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سیمۆنی: بە سەری بەرزەوە كراینە دەرەوە

یاریگا: دیگۆ سیمۆنی ، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە بە سەر بەرزیەوە و بە ئاستێكی بەرزەوە لە چامپیۆنسلیگ كراونەتە دەرەوە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لە دوای یاریەكەیان ووتی: زۆر سەخت بوو خۆمان بسەپێنین لە یاریەكە، وەك پێوویست یاریمان نەكرد،ئەوان لە زۆربەی كات لە ئێمە باشتر بوون.

هەروەها ووتیشی: شێوازی یاریەكەم خۆش وویست، زۆر بە باشی یاریان دەكرد، بە لێهاتووی دەستیانگرتبوو بەسەر یاریەكەدا.

بەردەوام بوو ووتیشی: من ڕازیم بەوەی لەم وەرزە بەدەستمان هێناوە، هێزێكی زۆرمان لەسەر بوو لە چامپیۆنسلیگ دوای دووبارە دەسپێكردنەوەی ، ئەوەی لە تواناماندا هەبوو كردمان، لەبەر ئەوە سەرمان بەرز ڕادەگرین و ساڵی داهاتوو بە بەهێزی دەگەڕێینەوە.

لایپزیگی ئەڵمانی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button