ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

چوار یاریزانی یانەیەکی ئیتاڵی تووشی کۆرۆنا بوون

یاریگا
پاش ئەوەی دەرکەوت کە مانولۆ گابیادینی یاریزانی یانەی سامپدۆریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ ئاشکرا بوو چوار یاریزانی دیکەی ئەم یانەیە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

فابریزیۆ رۆمانۆ زانیاری دەستکەوتووە دۆخی یانەی سامپدۆریا باش نیە و دوای ئەوەی یاریزانێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکە کرا و ئەمڕۆ دەرکەوت کە چوار یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە تووشبونە و لە ژێر چاودێریدان و ئەوانی دیکەش لە کەرەنتنەن.

ئالبین ئاکدال، عومەر کۆلی، سۆرسبی و لاگۆمینا ئەو چوار یاریزانەی سامپدۆریان کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

Back to top button