ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: ئینتەر میلان گۆڵپارێزێکی گواستەوە

یاریگا

ئیمیل ئۆدرۆی گۆڵپارێزی ئەندەنوسی ئیتاڵی بەشێوەی خواستن بە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە کرد.

یانەی ئینتەرمیلان گواستنەوەی  ئیمیل ئۆدرۆی بە خواستن و هەروەها بە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی ڕاگەیاند. بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی گۆڵپارێزەکەی سامپدۆریا بۆ نێرازۆری حەوت ملیۆن یۆرۆیە.

ئەم گۆڵپارێزە 26 ساڵە لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سامپدۆریا کرد، وەرزی ڕابردوو لە لەگەڵ یانەکەی لە 25 یاریدا 39 گۆڵی لێکرا و 4 کلین شیتی تۆمارکرد.

ئۆدرۆ کە لە ئەندەنوسیا لەدایک بووە و هەروەها پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button