فه‌ره‌نساگرنگترین

قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی بەشێک لە پشکەکانی سانجێرمان دەفرۆشێت

کۆتایی پڕۆژەی قەتەرییەکانە لە فەرەنسا؟

یاریگا –

دەستەی قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی دەیەوێت پشکی کەمینەی پاریس سانجێرمان بفرۆشێت، بەڵام بە تەواوی پابەندی پاڵپشتیکردنی پاڵەوانەکەی فەرەنسا دەبێت.

قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی لە ساڵی 2011 تەواوی پشکەکانی پاریسی کڕی و وەبەرهێنانی زۆری لە ژێرخانی وەرزشی یانەکەدا کرد.

قەتەرییەکان دووپاتیدەکەنەوە، نیازی فرۆشتنی یانەکەیان نییە و دەیانەوێت بڕیارەکان بەدەست خۆیانەوە بمێنێتەوە.

مارک ئاڕمستڕۆنگ، بەڕێوەبەری داهاتی یانە پاریسییەکە دەڵێت

نیازی فرۆشتنی یانەکەمان نییە، بەدڵنیاییەوە جگە لە فرۆشتنی پشکی کەمینە، هیچ نیازێکی دیکەمان نییە. بە تەواوی پابەندین بە خاوەندارێتیکردنی یانەکە، ئەمەش بەڕوونی لە دروستکردنی ناوەندی نوێی مەشق دیارە و دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە یاریگای پارک دۆ پرێنسدا بکەین. ئەمانە هەمووی وەبەرهێنانی درێژمەودان.

قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی دەیەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە وەرزشدا بکات، تاوەکو ئێستا چەند یانەیەکیان دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکەن.

یانەکانی مالاگا، سامپدۆریا و سانتۆس لەسەرووی ئەو یانانەوە دێن کە قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی دەیەوێت وەبەرهێنانیان تێدا بکات.

گروپی ئاکترۆسی ئەمریکی یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ کڕینی پشکەکانی پاریس سانجێرمان. لە ماوەی رابردوودا گروپە ئەمریکییەکە وەبەرهێنانی لە چەندین یانەی ئەوروپا دەستپێکردووە. گروپی ئاکترۆسی خاوەنی پشکە لە گروپی فێنوەی سپۆرتس کە خاوەندارێتی لیڤەرپوول دەکات و لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووشدا، بەبڕی 29.2 ملیۆن پاوەند، پشکی لە یانەی ئاتاڵانتای ئیتاڵی کڕیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button