ئه‌مریکامۆندیال

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیال ڕادەگیردرێت

یاریگا- هەڕەشەکانی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی کیشوەرەکانی جیهانی گرتۆتەوە و چالاکییە وەرزشییەکانی پەک خست.

لە تازەترین پێشهاتدا یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکا لە دەرکردنی بڕیارێکدان سەبارەت بە ڕاگرتنی ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال لە ئەمریکای لاتین، ئەمەش بە گوێرەی هەواڵەکانی ئەو کیشوەرە.

ئەم هەواڵەش دوای ئەوە دێت کە لە بۆلیڤیا حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیەندراوە و لە وڵاتی پاراگوایش دەوامی قوتابخانەکان بۆ 10 ڕۆژ داخراون.

Back to top button