جیهانمۆندیال

دوو بەرە رکابەری لەسەر مافی بەدەستهێنانی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 دەکەن

یاریگا –

وردە وردە پاڵێوراوانی مۆندیالی 2030 دیاری دەکرێن، ئێستاش وڵاتێکی نوێ بۆ کۆمەڵەی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب زیادکراوە.

دوای سعودیە و چوار وڵاتی ئەمەریکای باشوور (ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، چیلی و پاراگوای)، کە لە ئێستادا پاڵێوراوی نوێن بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.

هاوشانی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب، ئۆکرانیا پاڵێوراوە بۆ میوانداریکردنی مۆندیال، ئەگەر تا ئەو کاتە شەڕی ئەم وڵاتە کۆتایی پێبێت.

بەم شێوەیە لەگەڵ زیادکردنی ئۆکرانیا بۆ کۆمەڵەی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب، یەکەمجار دەبێت لە مێژوودا کە مۆندیال بە دوو قۆناغی یەک لە دوای یەک لە دوو کیشوەری جیاوازدا بەڕێوەبچێت.

لە ئێستادا 48 وڵات بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2026 لە مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا  پێشبڕکێ بەدەست هێنانی ناسناوی جامی جیهانی دەکەن.

 

فیفا دەبێت لە مانگی ئەیلوولی 2024 دا وڵاتانی میواندار یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button